بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆیتەرز،سوپای سوریا رۆژی هەینی ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە و نوسی هۆی تێکهەڵچوونەکانی شاری حەسەکە لە نێوان سوپا و هێزە کوردیەکان، هەوڵی کوردەکانە بۆکۆنتڕۆڵ کردنی تەواوی شارەکە.
لەو ڕاگەیێندراوە دا هاتوە ئەو پرسە بووە هۆی ئەوەی کە سوپای سوریا بە بوردومان کردنی بنکەی هێزە چەکدارە کوردیەکان، بە توندی کاردانەوەی هەبێ بەرامبەر زێدەخوازییەکانی ئەوان.
بە پێی ئەو ڕاگەیێندراوەی سوپای سوریا،وڵامی سوپا بە زێدەخوازیی کوردەکان لە حەسەکە، گونجاو بوو و هەر چەشنە جووڵەیەکی دیکەی لەو چەشنە بەرەوڕووی وڵامی توندی سوپا دەبێتەوە....
کۆتایی کورتە نامە/310